سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی لەنگەی هەولێر دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی لەنگەی هەولێر دەستگیر کران

ئاڤا نیوز

 

سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستگیر کراون و دووکانداری لەنگەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 08-04-2024، بە دوو قۆناغ و بۆ دووەمجار لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و نزیکەی 50 دووکان سووتان.

زانیاریی تایبەت: سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکە دەستگیر کراون،  دووکانداری بازاڕەکەن و گومان دەکرێت دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووبێت، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز یەکەم میدیا بوو "لە زاری چەند دووکاندارێکی بازاڕەکە بڵاوی کردەوە کە گومان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هەیە، دواتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گومانەکانی پشتڕاست کردەوە و گوتی: بەدواداچوون دەکەین.


زانیاریی زیاتر لە ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز وەربگرە...

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ