ئێران: گرژیی زیاترمان ناوێت

شەیری بکە لە:
ئێران: گرژیی زیاترمان ناوێت

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

ئێران ڕایدەگەیێنێت، پابەندی بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتییە و نایانەوێت بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوە زیاتر گرژی تێبکەوێت.

لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئێران هێزێکی بەتوانای ئاسایشخوڵقێنە و هێرشەکەی بۆ سەر چەند بارەگایەکی سەربازیی ئیسرائیل مافێکی ڕەوای خۆیەتی لە چوارچێوەی ماددەی 51 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان". 

زانیاریی زیاتر: بە ئاماژەکردن بەوەی "ئیسرائیل ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە"، کەنعانی بەپێویستی دەزانیت جیهان بەرپەرچی بداتەوە. دەشڵێت "پێویستە ئەمریکا لە بری هەڵوێستی نابەرپرسانە، ڕێز لە کاردانەوەکەی ئێران بگرێت کە کاردانەوەیەکی بەرپرسانە و هاوسەنگ بووە و تەنیا پێگە سەربازییەکانی بەئامانج گرتووە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی بداتەوە، ئەوا ئەوانیش بە تووندی بەرپەرچی دەدەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: