مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەنفال لە دهۆک دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەنفال لە دهۆک دروست دەکرێت

دیمەنێک لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە لەلایەن عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

ئاڤا نیوز

بە گوژمەی ملیارێک و 271 ملیۆن دینار، مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەنفال لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لە ساڵیدای ئەنفالدا بەسەرپەرشتی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەنفال لە پارێزگاکە دانرا.

لێدوانی فەرمی: حەسەن فەتاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "پڕۆژەکە لە چەند هۆڵێک پێکهاتووە و هەموو کارەساتەکانی ئەنفال لە ڕاگواستن، سووتاندن، کوشتن و وێرانکردنی گوندەکان دەگێرێتەوە".

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە بە سێ قۆناغی دروست دەکرێت و دەبێتە مۆزەخانە و شوێنێکی
گەشتیاری و خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: