وێنەی ئاتنا فرقدانی. وێنە: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
هونەرمەندێکی کورد کە ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرابوو و پێشتر سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە تاران دەستگیرکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاتنا فرقدانی، هونەرمەند، کارتۆنیست و چالاکی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەڕێی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستگیرکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد موقیمی، پارێزەری ئاتنا فەرقدانی کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ئاتنا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بڕیاری بارمتەدانانی قبووڵ نەکردووە و لە ئاکامدا بۆ بەندیخانەی شاری ڕەی "قەرچەک" گواستراوەتەوە.
باکگراوند: ئاتنا لە ڕێکەوتی 17ی ئایاری ساڵی ڕابردوو دوای بانگکران بۆ لقی لێپرسینەوەی خانەی دادی ناوچەی 33ی تاران دەستگیرکرا؛ ئاتنا مانگی تەمووزی ساڵی 2014ـش دەستگیرکرابوو بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە ڕێبەر" کە سزای 12 ساڵ و 9 مانگی زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان