گرووپی G7: ئامادەین ڕێوشوێنی نوێ دژی ئێران بگرینەبەر

شەیری بکە لە:
گرووپی G7: ئامادەین ڕێوشوێنی نوێ دژی ئێران بگرینەبەر

سەرۆکی وڵاتانی  G7 لە کاتی کۆبوونەوە بە ئۆڵاین

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی G7 هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە کۆی دەنگ سەرکۆنە دەکەن، پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە و داوا لە لایەنەکان دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن.

چیرۆکی سەرەکی: سەرکردەکانی گرووپی G7 کە لە (ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن) پێکدێت، بە ئۆنڵاین لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چارڵز میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی G7 دوای کۆبوونەوەکە گوتی: ئێران سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشێوێنێت و ئامادەین بەرامبەر هەر پێشهاتێک ڕێوشوێنی نوێ بگرینەبەر.

 لە لایەکی دیکەوە: G7 داوای گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە و "دەستبەجێ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەو کەرتە" دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە بابەتی گفتوگۆی کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا کە بڕیارە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: