تورکیا زانیاری لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی نامە لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا زانیاری لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی نامە لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاشكرا دەکات

یەکێک لەو مووشەکانەی ئێران ئاراستەی ئیسرائیلی کرد لە ئاسمانی قودس، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنرواێکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و باسی ئاڵوگۆڕکردنی نامەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.

وێنە گەورەکە: هێرشی تۆڵەسەندنەوەی شەوی ڕابردووی ئێران لە دژی ئیسرائیل و پێشهاتەکانی دواتر، جارێکی دیکە دەریخست ڕووداوەکان دەتوانن بەخێرایی بگۆڕدرێن بۆ شەڕێکی ناوچەیی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: ئەمریکا و ئێران داواکاری و پەیامەکانیان لە ڕێگەی ئێمەوە بۆ یەکدی دەنارد.

زانیاریی زیاتر: تورکیا هەوڵ دەدات نێوەندگیری لە نێون ئێران و ئەمریکا بکات، هەوڵ دەدات " ڕێگری لە پرۆسەیەک بکات کە  بۆ هەمیشە زیان بە سەقامگیری ناوچەکە بگەیێنێت و ببێتە هۆی ناکۆکی گەورەتر لەسەر ئاستی جیهان".

دوای ئەوەی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا [رۆنێن زڤولون/رۆیتەرز]، لە ئاسمانی سەرووی قودسەوە کەلوپەل دەبینرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: