ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: زیاتر لە 60 مووشەک و درۆنی ئێرانی هاتوونەتە ناو ئاسمانی عێراق

شەیری بکە لە:
پاشماوەی مووشەكێكی دیکەی ئێران لە گوندی لێلكانی سیدەكان

پاشماوەی مووشەكێكی دیکەی ئێران لە گوندی لێلكانی سیدەكان

ئاڤا نیوز

 

شەوی ڕابردوو زیاتر لە 60 مووشەک و درۆنی ئێرانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و بەسرەوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە بە ئاراستەی ئیسرائیل.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 60 مووشەک و درۆنی ئێرانی هاتوونەتە ناو ئاسمانی عێراق و بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقێنرابوون.

 

زانیاریی زیاتر: مووشەک و درۆنەکان لە ئاسمانی پارێزگاکانی سلێمانی و بەسرەوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراق بە ئاراستەی ئیسرائیل، بڕیاریش درابوو هیچ ڕێگرییەک بۆ ئەو مووشەک و درۆنانەی ئێران لەلایەن عێراقەوە دروست نەکرێت، کردنەوەی ئاسمانی عێراقیش بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بڕیارێکی سەروەرییە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی بۆ عەرەبی ئەلجەدید، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکان لە ئامادەباشیدابوون لە ئەگەری هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ