ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئسرائیل و ئێران: دان بەخۆتاندا بگرن و شەڕ بووەستێنن

شەیری بکە لە:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل دەکات، داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات لەپێناو مانەوەی سەقامگیری دان بەخۆیاندا بگرن.

 

وێنە گەورەکە: دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەم هێرشە کاردانەوەی وڵاتانی لێکەوتەوە و زۆربەی سەرۆک و کاربەدەستان ئیدانەی هێرشەکەیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، بە تووندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل دەکەم، کە بووەتە هۆکار و هەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی فەرەنسا داوای لە ئێران و ئیسرائیل کرد کە "دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ بوەستێنن" لە ترسی پەرەسەندنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەمانکاتدا ماکرۆن هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەربڕی.

 

زانیاریی زیاتر: فەرەنسا لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی تەنگژەکان و ناسەقامگیری لە ئیسرائیل کاردەکات.

شەیری بکە لە: