هۆشدارییەک لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا

ئاڵای ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا لە ئەگەری پشتگیری هەر وەڵامێکی ئیسرائیل بنکەکانیان دەکەنە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو و بۆ یەکەمجار ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە خاکی خۆیەوە ئیسرائیلی کردە ئامانج و سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی خاکی ئەو وڵاتە کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، تاران لەڕێگەی سویسرایەوە هۆشداری داوەتە واشنتنن کە بنکەکانی دەکەنە ئامانج ئەگەر پشتیوانی لە هەر وەڵامێکی ئیسرائیل بکات دژیان.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، درێغی ناکەن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگریی زیاتر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە بوو کە تەلئەڤیڤ کردبوویە سەر کۆنسوڵخانەیان لە دیمەشقی سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان