کۆشکی سپی: ئەمریکا لە دژی هەڕەشەکانی ئێران پشتیوانی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: ئەمریکا   لە دژی هەڕەشەکانی ئێران پشتیوانی ئیسرائیل دەکات

دیمەنێک لە کۆشکی سپی

ئاڤا نیوز 

 

 ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت، پێدەچێت هێرشی ئێران بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بێت.

 

وێنە گەورەکە: ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشەی کرایە سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، پێدەچێت هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند کاتژمێرێک بخایەنێت و وڵاتانی زلهێز هاتوونەتە سەر هێڵ. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئادرین واتسۆن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، "ئەمریکا لەپاڵ گەلی ئیسرائیل دەوەستێت و لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بەرگری لە ئیسرائیل دەکات".

شەیری بکە لە: