نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بازاڕی زێرینگەرانی هەولێر- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو نرخی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەكەی دابەزی.


لێدوانی فەرمی: فایەق فەهد جەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای زێڕینگەران لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەمین جار نرخی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت دابەزی و بەمشێوەیە بوو:


مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24= 554 هەزار 
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22= 510 هەزار 
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21= 490 هەزار 
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18= 425 هەزار 


زانیاریی زیاتر: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتبووە 510 هەزار، بەڵام ئەمڕۆ شەممە 13-4-2024، 20 هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزی.


هۆکارە زانراوەکان: سەبارەت بە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی زێڕینگەران ڕایگەیاند: خواست لەسەر کڕینی زێڕ لە جیهان بەتایبەت لەلایەن چینەوە زیادی کردووە و شەڕی غەززە و شەڕی ئۆکراینا هۆکارێکی دیکەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان