سوودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

شەیری بکە لە:
سوودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەغدای جێهێشت و بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێكەوت، لە سەردانەكەشیدا وەفدێكی حكومی و كەرتی تایبەتی لەگەڵدایە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێکی حكومی و پەرلەمانیی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت، لە دەستپێكی سەردانێكی فەرمیدا و لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق وا دەڵێت.


زانیاریی زیاتر: لەبارەی سەردانەکەوە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، ڕایگەیاندووە، لە سەردانەکەیدا سوودانی لەگەڵ  جۆ بایدنی سەرۆک و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و چەندین بەرپرسی دیکەی کوشکی سپی کۆدەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەکەدا سوودانی  پرسەکانی ئاسایش، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە، ئابووری و چاکسازی بانکی، وزە، ئاو، وەبەرهێنان، پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی کوشکی سپی گفتوگۆی لەبارەوە دەکات.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کۆبوونەوەی سوودانی و بایدندا، باس لە چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە: بە سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەمریكا، چاوەڕوان دەكرێت بەشێک لە پرسەكانی عێراق یەكلایی ببنەوە، لەوانەش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و بەهای دۆلار و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بەلای ئەمریكاوە گرنگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ