ئێران: هێرشەکەی ئێمە ئیسرائیل پەشیمان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران: هێرشەکەی ئێمە ئیسرائیل پەشیمان دەکاتەوە

ئاڵای ئیسرائیل و ئێران

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکارێكی باڵای خامنەیی ڕایدەگەیێنێت، ئیسرائیل لە توڵەسەندنەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران دەترسێت.


وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووێکی نزیکدا ئێران وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بداتەوە کە لە دیمەشق کونسوڵخانەکەیانی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە حەوت بەرپرسی باڵای سەربازی و دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە كوژران.


لێدوانی فەرمی: یەحیا ڕەحیم سەفەوی، یاردیدەدەر و ڕاوێژکاری خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە تۆڵەسەندنەوە و لێدانە چاوەڕوانکراوەکەی ئێمە ترسی هەیە، کە بەجۆرێکە وا دەکات پەشیمان ببێتەوە لەو هێرشەی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.


زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل بەهۆی "بەڵێنی" تۆڵەسەندنەوەی ئێران هێرشی سەربازییان بۆ سەر ڕەفەح ڕاگرت، چونکە نازانن ئێران چۆن و کەی و بە چ شێوەیەک تۆڵەی خۆی دەکاتەوە و هەر بەم هۆیەشەوە لە دۆخی ترس و دڵەڕاوکێدان. سەفەوی وای گوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ