تورکیا: ڕێگە نادەین ئەمریكا لە خاكی ئێمەوە هێرش بكاتە سەر ئێران

شەیری بکە لە:
تورکیا: ڕێگە نادەین ئەمریكا لە خاكی ئێمەوە هێرش بكاتە سەر ئێران

دەروازەی بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک، سەرچاوە: European Pressphoto Agency

ئاڤا نیوز

تورکیا ڕایدەگەیێنێت، ڕێگە نادەن هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتەوە هێرش بکەنە سەر ئێران.

لێدوانی فەرمی: توركیا دەڵێت، لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەکەیان بە ڕووی فڕۆکە سەربازییەکان دادەخەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک کە دەکەوێتە شاری ئەدەنی تورکیا، لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت و سەدان سەرباز و چەندین فڕۆکەی جەنگی لێیە.

باکگراوند: ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات لە وەڵامی بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق و کوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و دیپلۆماتکاریان، لە داهاتوویەکی نزیکدا تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

ئەمەش بزانە: لە ئەگری هەڵگیرسانی شەڕی ڕاستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە، دەستبەجێ ئەمریکا لەسەر ئیسرائیل دێتە وەڵام.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ