حیزبوڵڵا هێرشی دیكەی كردە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا هێرشی دیكەی كردە سەر ئیسرائیل

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل- وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


حزبوڵڵای لوبنانی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت،"دەیان مووشەکی کاتیۆشا"ی ئاراستەی پێگەی تۆپخانەکانی ئیسرائیل کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: ئەو هێرشە لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشوور بووە، بۆردوومانەکە لە کاتژمێر هەشتی شەوی هەینی 04/12/2024 بووە و سەنگەرەکانی تۆپخانەکانی دوژمن بە دەیان کاتیۆشاو موشەک بۆردوومان کران.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "نزیکەی 40 مووشەکمان دۆزیوەتەوە کە لە خاکی لوبنانەوە هەڵدراون و بەشێکیان بەرپەرچدراونەتەوە".


وێنە گەورەکە: ئێران لە تۆڵەی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق کە دووشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیلیش هەڕەشە دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان