حیزبوڵڵا ژمارەیەكی زۆر مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا ژمارەیەكی زۆر مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد

دیمەنێكی پاش هێرشەكە- میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکان و پێشبینی وەڵامدانەوەی ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان دەیان مووشەکی ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل کرد و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 12-4-2024، بە دەیان مووشەکی کاتیۆشا پێگەی تۆپخانەکانی ئیسرائیلیان لە ناوچەی زاعورەی جۆلان بۆردومان کرد.


لەلایەکی دیکەوە: بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند خولەکێكی کەم دا 50 مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە لێدراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتە بەرپرسانی ئەمریکا، پێدەچێت ئەمشەو ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بداتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ