وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نيشتیمانی دەبێتە بنەمای هەموو مامەڵەکان

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نيشتیمانی دەبێتە بنەمای هەموو مامەڵەکان

كارتی نیشتیمانی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کارتی نيشتیمانی دەبێتە بنەمای هەموو مامەڵەکان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی داتاکانی ڕاستەقینەن.


لێدوانی فەرمی: نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە عێراق ڕایگەیاند: هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پلاندانان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەیە، بۆ ئەوەی کارتی نیشتیمانی ببێتە بنەمای هەموو مامەڵەکان.


زانیاریی زیاتر: لە سیستمی کارتی نیشتیمانیدا دەتوانرێت هەر هاووڵاتیەک بە ئاسانی بناسرێتەوە، پشتبەستن بە کارتەکە لەسەر بنەمای ئەوەیە کە داتاکانی ڕاستەقینەن، جگە لە بوونی وێنەی دەموچاو و خوێندنەوەی چاو و پەنجەمۆر و هەموو ئەو شتانەی لە تۆماری باری شارستانیدا نین.


ژماره‌كان واده‌ڵێن: زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی لەسەرانسەری عێراق، لە سیستەمی كارتی نیشتمانییدا تۆماركراون. هاوكات زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن عێراقی  كارتی نیشتمانییان بۆ چاپ نەكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ