پاسەوانی سنوور 29 كەسی دەستگیركرد

شەیری بکە لە:
پاسەوانی سنوور 29 كەسی دەستگیركرد

پاسەوانی سنوور- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پاسەوانی سنوور 29 كەسی بیانی دەستگیر كرد، كە دەیانویست لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بپەڕنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو كەسانەی دەستگیركراون خەڵكی وڵاتی جیا جیان، ویستویانە لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە بپەڕنەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: فەرماندەی لیوای سێی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: دەستگیركراوەكان ڕادەستی پۆلیس كراون، ویستویانە بە قاچاخ بێنە ناوهەرێمی كوردستانەوە، ڕێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر.

 

باكگراوند: لەماوەی  سێ مانگدا پاسەوانی سنووری عێراق زیاتر لە هەزار كەسی دەستگیركردووە، ویستوویانە بە نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ناو سنوری هەرێمی كوردستان و عێراق.

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ