ئیسرائیل بۆردوومانی باشووری لوبنانی كرد

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بۆردوومانی باشووری لوبنانی كرد

بۆردوومانێكی پێشووی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


کەمێک پێش ئێستا، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی سێ ناوچەی جیاوازی لە لوبنان کرد، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای کردە ئامانج.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بۆردوومانەکەدا سێ بارهەڵگری حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکانی مەیس ئەلجەبەل و یارین وخام لە باشووری لوبنان کرانە ئامانج.


لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: ئامانجەکەمان بەسەرکەوتوویی پێکاوە کە سێ بارهەڵگری چەک وتەقەمەنی بوون.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا حیزبوڵڵای لوبنان هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.


باکگراوند: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل سێ جار بۆردوومانی حیزبوڵای لوبنانی لە سووریا و لوبنان کردووە، چەندین قوربانی سەربازی هەبووە و ئەو گرووپەش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ