هاتووچۆی سلێمانی: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تاوانە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تاوانە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە تاوان ناودەبات، دەڵێت "بە شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانتان بە قوڕ یان دەستکاریکردنی ژمارەکان ناتوانن خۆتان لە سەرپێچی بپارێزن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگە.


زانیاریی زیاتر: ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو تاوانێکی دیکەش دەكەن و ڕووبەرووی سزای یاسایی تووند دەبنەوە، و داوا  لە شۆفێران دەکەین خۆیان لەم جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بەدوور بگرن. هاتووچۆی سلێمانی ئەمەی گوتووە.

بۆچی گرنگە: هەندێک لە هاووڵاتیان بۆ خۆشاردنەوە لە سزا و نەدانی، پەنا بۆ دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەبەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ