ئومێد خۆشناو: گومانمان لە ئاگرەکەی لەنگە هەیە و لەمەودوا ئاسایش بازاڕەکە دەپارێزێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

زیدەڕۆییەکانی بازاڕی لەنگە هەڵدەگیرێن و دوای جەژن دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت؛ ئەمنییەتی بازاڕەکە دەدرێتە ئاسایش و سیستەمی ئاگرکوژێنەوەکەشی چاک دەکرێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، جارێکی دیکە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگە کەوتەوە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر و سووتانی زیاتر لە 50 دووکان، توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: ڕووداوەکەی ئەمجارە جێگەی گومان بوو، لیژنەیەکمان بۆ لێکۆلینەوە پێکهێناوە و هێشتا کارەکانی تەواو نەبووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هەرچییەک بێت بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین".

 

ئەوەش بزانە: ئۆفیسێکی ئەمنی دادەنرێت و ئەمنییەتی بازاڕەکە لە کۆمپانیای سیکیورێتی وەردەگیرێتەوە، لەمەودوا ئاسایشی هەولێر بازاڕەکە دەپارێزێت.

شەیری بکە لە: