سوودانی پرسی چاکسازیی بانکەکان دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لە واشنتن

شەیری بکە لە:
سوودانی پرسی چاکسازیی بانکەکان دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لە واشنتن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پرسی چاکسازیی ئابووری و کارگێڕی دامەزراوە داراییەکان و بانکەکان لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

 

بۆچی گرنگە؟ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 27 بانکی عێراقی سزاداون، 20 لەوان لە تەوتیندا بەشدارن کە دەکاتە 43%ـی بانکە بەشداربووەکان.

 

لێدوانی فەرمی: "دوای دۆسیەی کاراکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن پەیوەست بە لایەنی ئەمنی، دۆسیەی ئابووریش یەکێک دەبێت لە پرسە گرنگەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا". باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەی بە میدیای عێراق ڕایگەیاند.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی بەردەوامن، بەو پێیەی چەندین سەردانی هاوبەش هەبووە.

 

ئەمەش بزانە: هیچ یەکێک لە بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا نین، کە بریتین لە: بانکی جیهان، ئار تی بانک، بانکی بەغداد، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی ئیسلامی عێراقی و بی بی ئەی سی بانک.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ