عەدنان موفتی: سەرۆککۆمار دەیتوانی بەرامبەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی هەڵوێستی هەبێت

شەیری بکە لە:
عەدنان موفتی: سەرۆککۆمار دەیتوانی بەرامبەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی هەڵوێستی هەبێت

عەدنان موفتی. تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕەتکردنەوەی کورسی کۆتاکان لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە بڕیارێکی سیاسییە، پێشێلکردنی دەستوورە و سەرۆککۆمار دەیتوانی هەڵوێستی هەبێت.

 

وێنە گەورەکە: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکە بە نادەستووری و سیاسی دادەنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: "بەپێی ماددە 141ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەموو یاساکان و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی پێشوودا دەرکراون بەوانەشی کە هەموارکراونەتەوە، یاسایی و پارێزراو و قبووڵکراون. کورسی کۆتاکانیش لە ساڵی 1992وە لە پەرلەمان پەسند کراوە". عەدنان موفتی ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی فیدراڵی تەنیا لە هەرێمی کوردستان کورسی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، موفتی پرسیار دەکات: ئەگەر بابەتی ڕەتکردنەوەی کۆتاکان سیاسی نەبووایە، بۆ لە مووسڵ و کەرکووک و بەغدا ماوە؟

 

لەلایەکی دیکەوە: عەدنان موفتی پێیوایە د. عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق "دەیتوانی شتێک بکات، بەڵام ئێستا کێشەکان جگە لە دیالۆگ نەبێت چارەسەر ناکرێن". 

 

شەیری بکە لە: