دادگەیەکی ئەوروپا سزای سەر دوو گەورە بازرگانی ڕووسی هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەیەکی ئەوروپا سزای سەر دوو گەورە بازرگانی ڕووسی هەڵدەوەشێنێتەوە

دیمەنێكی شەڕ لە ئۆكراینا- AFP

ئاڤا نیوز


دادگەی گشتیی یەکێتیی ئەوروپا، کە بارەگا سەرەکییەکەی لە لۆکسەمبۆرگە، سزای سەر دوو گەورە بازرگانی ڕووسیی هەڵوەشاندەوە. ئەوان لە بانکی ئەلفا کاریان کردووە و بانکەکە خرابووە لیستی سزادراوانەوە. 


هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی بڕیارەی دادگا هۆکارەکانی سەپاندنی سزاکان لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە درووست نین و ناتوانرێت بە هەند وەربگیرێن، بۆیە سزاکان هەڵدوەوەشێنەوە.


وێنە گەورەکە: هەر یەکە لە پیتر ئاڤێن و میخایک فریدمان، لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە و لەبەر تێوەگلان لە ڕووسیا لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا سزایان بەسەردا سەپێنرابوو. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی ئەوروپا سزای بە سەر زیاتر لە هەزار و 700 کەسایەتی و 400 کۆمپانیادا سەپاندووە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە ڕووسیاوە.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: