وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل خامنەیی تاگ دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل خامنەیی تاگ دەکات

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی ڕێبەری باڵای ئێران دەداتەوە، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لێدەکات ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.


وێنە گەورەکە: خامنەیی جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە "کارێکی هەڵە" بوو و ئیسرائیل "سزا" دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پۆستێکدا کە بە هەر دوو زمانی فارسی و عیبری نووسیویەتی خامنەیی تاگ کردووە و هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرش بکات، ئەوا وەڵاممان دەبێت و هێرشی دەکەینە سەر ئێران."


باکگراوند: لە هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق حەوت ئەندامی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کوژران. بەرپرسانی ئێران چەندین جار هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ