هەشت چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا بە چەقۆ کوژران

شەیری بکە لە:
هەشت چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا بە چەقۆ کوژران

بارەگایەكی سوپای سووریا لە دێرەزوور- وێنە: عەرەبییە

ئاڤا نیوز


لە هێرشێکدا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا، هەشت چەکدار کوژران و چەند ئەندامێکی دیکەیان برینداربوون.


وێنە گەورەکە: لە دێرەزوور ژمارەیەکی زۆر گرووپی چەکداری لێیە، هەندێکیان ڕاستەوخۆ سەر بە ئێران و هەندێکیشیان سەر بە تورکیان، ڕۆژی سێ شەممە هێرشکرایە سەر گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێران و هەشت ئەندامیان بە چەقۆ کوژران.


بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ڕووداوەکە دوێنێ شەو بووە و  هەشت ئەندامەکەی گرووپە چەکدارەکەی نزیک لە ئێران بە چەقۆ “سەربڕدراون” ئەمە یەکەم جار نییە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر یەکتر.


باکگراوند: لە دێرەزوور بەدەر لە گرووپە چەکدارەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمریکا وهاوپەیمانان و هێزەکانی سوپای سووریا و چەندین هێزی دیکەی لێیە، ناوچەیەکی نەوتییە و گرنگییەکی گەورەی بۆ ژێرخانی ئابووری سووریا هەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان