پارێزگاری هەولێر: گومانمان لە ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە هەیە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: گومانمان لە ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە هەیە

بەهۆی ئاگرەکە زیاتر لە 50 دووکان سووتاون، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەولێر دەڵێت " گومانمان لە ڕووداوەکەی بازاڕی لەنگە هەیە، دوای جەژن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەخرێتەڕوو".


چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 8-4-2024 بە دوو قۆناغ ئاگر لە لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 50 دوکان سووتان، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.


لێدوانی فەرمی: "دوای جەژن، ئەو دوکانانەی زیانیان بەرکەوتووە چاکدەکرێنەوە، ئێمەش گومانمان لە ڕووداوەکە هەیە دوای جەژ هۆکارەکەی بۆ ڕای گشتی دەخرێتەڕوو." ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وایگوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم کامێراکانی چاودێری ئەو شوێنە براون بۆ سەیرکردنەوە و بەشێک لە کارمەندانی سکویریتی کە ئەرکی پاراستنی بازاڕی لەنگەیان لە ئەستۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان