جۆ بایدن: ئێستا كاتی ئاشتی و شكۆیە

شەیری بکە لە:
جۆ بایدن: ئێستا كاتی ئاشتی و شكۆیە

جۆ بایدن - سەرۆكی ئەمریكا- AFP

ئاڤا نیوز


بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێستا کاتی بنیادنانی ئاشتی و هەستانەوە و شکۆیە بۆ هەمووان.


وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا شەڕ لە غەززە و سوودان و ئۆکراینا بەردەوامە، جیهان پێدەخاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە، سەرۆکی ئەمریکا وەک یەکێک لە گەورەترین زلهێزەکانی جیهان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت ئاشتی بونیاد بنێین.


لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا: بیرکردنەوەم لەگەڵ ئەوانەدایە بەرگەی ململانێ و برسیەتی و ئاوارەیی دەگرن، وەک کۆمەڵگە موسوڵمانەکان، کە ئێستا پێکەوە جەژنی ڕەمەزان دەکەن، وەک چۆن خێزان و کۆمەڵگەی ئیسلامی پێکەوە جەژنی ڕەمەزان دەکەن ئاوهاش لەگەڵ غەززە و سووداندام کە ئێستا لە برسیەتی و ململانێ و ئاوارەییدان.


زانیاریی زیاتر: بایدن بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئیسرائیلی گوت: "من پێموایە ئەو هەڵەیە لەگەڵ شێوازەکەی ئەودا نیم، پێویستە هەر ئێستا ئاگربەستێکی  شەش یان هەشت هەفتەیی ڕابگەیێنێت و ڕێگە بە گەیاندنی خۆراک و دەرمان بۆ کەرتی غەززە بدات".


گۆشەیەکی دیکە: ئەم لێدوانانەی بایدن بە وەرچەرخانێکی گەورە لە تۆنی لێدوانەکانی بەرامبەر بە ئیسرائیل دادەنرێت کە تا دێت تووندتر دەبێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان