ڕیشی سووناک: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە

شەیری بکە لە:
ڕیشی سووناک: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە

ڕيشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاند " هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کۆتایی هاتن بە شەڕو ئاڵۆزییەکان لە کەرتی غەززە".


وێنە گەورەکە:سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیامەکەیدا کە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاویکردە ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە موسوڵمانان لە بەریتانیا دەژین، ئێمە پێکەوە بەشدارین لە خۆشی و شادییەکان، ڕۆڵیان هەیە لە پێگە گرنگەکانی وڵاتەکەدا، هیوادەخوازین موسڵمانانی جیهان جەژنێکی پڕ بەرەکەت بەسەر ببەن".


لێدوانی فەرمی: ڕيشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی: بەریتانیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان و گەیاندنی هاووکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی غەززە و کۆتایی هێنان  بە شەڕ لە کەرتەکە، بەریتانیا پابەندە بە یارمەتی پزیشکی و هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی غەززە، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی موسوڵمانانی بەریتانیا هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن.


باکگراوند: بە نزیکەيی چوار ملیۆن موسوڵمان لە بەریتانیا دەژین، بەنزیکەی هەزار مزگەوت لە تەواوی ئەو وڵاتەدا هەن ڕێوشوێنە ئاینیەکانیان تێدا جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: