لە جەژندا گەشتكردن بۆ گۆمی فێڵاو سنوودار دەكرێت

شەیری بکە لە:
لە جەژندا گەشتكردن بۆ گۆمی فێڵاو سنوودار دەكرێت

گۆمی فێڵاو- وێنە: محەممەد سەردار

ئاڤا نیوز


لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە، گەشتیاران ناتوانن کەمپینی مانەوەی شەوان لە نزیک گۆمی فێڵاو دابنێن، هەروەها ناتوانن ئاگردان و غاز لەگەڵ خۆیان ببەن.


چیرۆکی سەرەکی: قایمقامییەتی چۆمان ڕێنمایی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ گۆمی فێڵاو بڵاوکردووەتەوە، پاسەوانی 24 کاتژمێری بۆ پاراستنی سرووشتی شوێنەکە دابین کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی سرووشتی ناوچەکە، چوار وەرزی ساڵ گەشتیاران لە ناوخۆ و دەرەوە ڕووی تێدەکەن کەمپین دەکەن، چەند جارێک سرووشتی شوێنەکە شێوێندراوە.


لێدوانی فەرمی: "دوو پاسەوانی تایبەتمان داناوە بۆ پاراستنی شوێنەکە و پێدانی ڕێنمایی بە گەشتیاران، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ڕۆژانی جەژن نییە، ڕۆژانی دیکەش جێبەجێدەکرێت." ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.


ڕێنماییەکان بەم شێوەیەن: 
 1ـ کەمپینگی مانەوەی شەوان لە نزیک گۆمی فێڵاو ڕێگە پێدراو نییە.
2- ئاگرکردنەوە لەسەر گژوگیای شوێنەکە ڕێگەپێدراو نییە.
3- بڕینەوەی دار و گژوگیای شوێنەکە قەدەغەیە.
4- بردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ سەر گۆمی فێڵاو ڕێگەپێدراو نییە.
5- هێنانی ئەسپ وەک ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە.
6- دەبێت کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان هەروەها گروپە شاخەوانییەکان پەیوەندیی بە گەشتوگوزاری چۆمانەوە بکەن کاتێک بەرنامەی گەشتیان بۆ گۆمی فێڵاو دەبێت.


باکگراوند: گۆمی فێڵاو، کەوتووەتە سنووری قەزای چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان