بایدن داوای دیاریكردنی چارەنووسی ئەلیزابێت چۆرکۆڤ لە سوودانی دەکات

شەیری بکە لە:
بایدن داوای دیاریكردنی چارەنووسی ئەلیزابێت چۆرکۆڤ لە سوودانی دەکات

وێنەیەكی ئیلیزابێس كە ساڵی 2017 لە ئیستانبووڵی توركیا گرتوویەتی

ئاڤا نیوز 


16 ئەندامی کۆنگرێس داوا لە بایدن دەکەن چارەنووسی "ئەلیزابێت چۆرکۆڤ" لە سوودانی بپرسێت.


وێنە گەورەکە: ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس داوا لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکەن، سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن بقۆزنەوە و پرسیار لە چارەنووسی ئەلیزابێت چۆرکۆڤ بکەن کە ماوەی ساڵێکە لە بەغداد دەستبەسەرە.


زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس دەیانەوێت داوا لە سوودانی بکەن ئەلیزابێت چۆرکۆڤ بگەڕێنێتەوە نێو خانەوادەکەی.


ئەمەش بزانە: بڕیار وایە سوودانی  15ی ئەم مانگە بەسەردانێکی فەرمی بگاتە ئەمریکا.


باکگراوند: ئەلیزابێت چۆرکۆڤ، قوتابی دکتۆرا بوو لە زانکۆی برینستۆنی ئەمریکی، بە ڕەچەڵەک ڕووسی- ئیسرائیلییە، ساڵی ڕابردوو لە بەغدا  لە لایەن گرووپی حیزبوڵڵای عێراق بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ڕفێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ