پارتی: جەخت لەسەر هەماهەنگی هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
پارتی: جەخت لەسەر هەماهەنگی هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

ئاڤا نیوز


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبايی جەژنی ڕەمەزان لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان دەكات، جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەكاتەوە.


لێدوانی فەرمی: مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.


زانیاریی زیاتر: بەو بۆنە پیرۆزەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی كوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان. مەكتەبی سیاسی پارتی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: