كونسوڵی چین پیرۆزبایی لە هەوڵە سەركەوتووەكانی سەرۆكوەزیران بارزانی دەكات

شەیری بکە لە:

لیۆ جوون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەوڵە سەرکەوتووەکانی سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات.


لێدوانی فەرمی: لیۆ جوون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان بە كوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: زۆر سوپاس بۆ شیرینی ئاڤا، پێم خۆشە لەدەرفەتێکدا سەردانی ئاڤا میدیا بکەم و  زۆر حەزم لەشیرینی کوردییە، جەژنی ڕەمەزان پیرۆزە ئەمەوێ خۆشحاڵی خۆم دەرببڕم بەبۆنەی ڕێکەوتنی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ڕێکەوتنێکی زۆر گرنگە سەرۆكوەزیران بارزانی جەژنەکەی کردە دوو جەژن.


زانیاریی زیاتر: دەمەوێت پیرۆزبای جەژن و هەوڵە سەرکەوتووەکانی سەرۆكوەزیران بارزانی لەگەلی کورد بکەم، دەشمەوێ ئەوەبڵێم وەک کونسوڵخانەی چین ئاسانکاری تەواومان کردووە بۆ پێدانی ڤیزا لەماوەی یەک مانگدا 700 کەس ڤیزای چینیان پێ دراوە  و ڤیزای ئاسایی کەمتر لەچوار ڕۆژی پێ دەچێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: