گەڕانەوە بۆ یادەوەری... دوای دیکتاتۆریەت چیمان کرد؟

گەڕانەوە بۆ یادەوەری... دوای دیکتاتۆریەت چیمان کرد؟

ئاڤا نیوز

 

بیست و یەک ساڵ بەسەر ساڵیادی گەڕانەوە بۆ بەغدای ئاشتی، دوای دابڕانێک کە زیاتر لە دوو دەیە و نیوی خایاند. ئەو ساتانەم بەباشی لەبیرە، وەک ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بن. هەستێک کە وشەکان ناتوانن وەسفی بکەن؛ وەک ئەوە وایە من دووبارە لەدایک بوومەتەوە...


چەند ڕۆژێک دوای 09ـی نیسانی 2003 و ڕووخانی ڕژێم گەڕامەوە عێراق. خەون و هیوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئازاد و دیموکراسی تەنیا پرسی کات بوو. ئێمە ئەو بڕوایەمان هەبوو. توانا و سەرچاوە و توانا جۆراوجۆرەکان بەردەست بوون، ژینگەی پێویستیش بۆ ئەمە لەبەردەست بوو. وڵات: ئەم چەمکەیە کە خۆی ئازارەکانمان مانا دەکات، گوزارشت لە خواستەکانی ئۆپۆزسیۆنێک دەکات کە ڕاستگۆیانە لە دەرەوەی وڵاتەوە کاریان بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتێکی ستەمکار و دیکتاتۆر کردووە.


لە دوای گەڕانەوەم، نەمویست لەژێر ڕۆشنایی یان ئەو بەرکەوتەیەدا بم، بە باشم زانی لەسەر چالاکییەکانم بەردەوام بم و بە شێوازی خۆم کار بکەم.


لەو ماڵەی بەغدا، کە ماڵی باوکی ڕۆحیم دکتۆر محەممەد مەکییە و باوکی برا و هاوڕێی زۆر ئازیزم کەنعان، شوێنی نیشتەجێبوون و کار و کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بوو. لەو ماڵە سادەیەی کە دەڕوانێتە دیجلەی خێر، دیدگا و بەرنامە و پڕۆژەکان بلووری بوون، کە تێکەڵاوبوون لە نێوان بیرۆکە و باسەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە دەرەوە لەلایەک و کار بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو ئەزموونەی لە ناوەوە سەرهەڵدەدات لەلایەکی دیکەوە. من باشم لەبیرە - بۆ نموونە - نامەکانی جەنابی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردوو و جەنابی سەرۆک ئەیاد عەللاوی و سەرۆک مەسعود بارزانی، کە تاوەکو ئەم ساتەش پاراستوومە، ستایشی ئەوان بۆ هێڵ و بیرۆکە و پڕۆژەکانمان کە هەوڵی دروستکردنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی دوور لە خەندەق و کەمپەکان، کارەکانمان لەپێناو عێراق و گەلەکەیدا بوو، هەروەها بۆ دەوڵەت و دامەزراوەکانی بوو.


بەداخەوە، ڕێگری لە گەشەکردنی ئەم هێڵە کرا، ئاڵنگارییەکان و ئەو هەلومەرجەی کە دوای کەوتنی بەغدا هاتە ئاراوە ڕۆڵیان هەبوو لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی. هێڵی نیشتمانی بووە قوربانی ململانێی مەزهەبی. لەژێر ڕۆشنایی ئەو عەقڵیەتە حوکمڕانەدا کە دەوڵەتێکیان دامەزراند کە متمانەی بەخۆی نەبوو و متمانەی پێ نەهێنایە ئاراوە، ئامادەیی و دەنگدانەوەیەکی بەدەست نەهێنا. من لەبەردەم بژاردەیەکی سەختدا بووم. من چی بکه‌م؟ ئایا بگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتووم؟ یان ڕادەستبوونی خۆم بۆ ئەو بارودۆخە ڕابگەیێنم کە لەنێوان نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا تێکەڵ دەبن؟ یان بەدوای فەزای نوێدا بگەڕێم کە لە ڕێگەیەوە بتوانم چاودێری داهاتوو بکەم؟


لە بەرامبەر ئەم ئاڵۆزییانە، سەختی ئەو پڕۆژانەی لە دوای کەوتنی بەغداوە هاتبوون، قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان،  پێویست بوو ئەو ئەزموونە بەڵگەدار بکرێت کە عێراق و عێراقییەکان زیاتر لە 35 ساڵ بەرگەیان گرت. ئێمە پڕۆژەی یادەوەریمان دەستپێکرد، ئامانجیش ئەوە بوو کە تێبگەین لەماوەی ئەو ساڵانەدا چی ڕوویداوە. گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ڕەفتاری تاکەکان و چۆن گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە بەدرێژایی ڕۆژەکان. سەبارەت بەو ترسەی کە زاڵە بەسەر ڕۆحەکاندا و کاردانەوەکانی لەسەر فراوانبوونی ڕوانگەی تاکەکەسی و دەستەجەمعی بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان.


بیرۆکەی نادادپەروەری و ستەم و ئەوەی بەسەر خەڵکدا هاتووە، بەشێک یان یەکێک بوو لە ڕووەکانی پڕۆژەکە، بەڵام بەقووڵی. ئێمە دەمانویست تێگەیشتنێکی زۆر قووڵ لە کۆمەڵگەی عێراقی هەبێت، کە یەکێک بوو لە کۆمەڵگە ڕۆشنبیر و ئاگادار و هەنووکەییەکانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی،  کە لە ماوەی دوو دەیەدا ببووە یەکێک لە دواکەوتووترین و داخراوترینەکان.


دەرئەنجامەکان زیاتر دەرئەنجامی سروشتی هەڵسوکەوتی ڕژێم و خەڵک بوون. دەسەڵاتێک کە ڕێز لە سنوورەکان نەگرێت و سەنگ بە هیچ ڕەچاوکردنێک نەدات، گەلێک کە بە ترس حوکمڕانی دەکرا و لەلایەن ئەوەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو، دوای ئەوەی لە خوێنڕشتن بێزار بوون. خۆ ڕادەستکردن بە واقیعەکە باشترین بژارە بوو، نەبوونی متمانە بەرامبەر بە هەر شتێک تایبەتمەندییەکی سروشتییە. ئەوەی زیاتر سەرسامی کردم، ئەوە بوو کە هەڵسوکەوتی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی وڵات جیاوازی نەبوو لەگەڵ هاوتاکانی لە ناوخۆدا، وەک ئەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و (بیرۆکەکانی) توانیبێتی دزە بکاتە ناو نائاگایی ئێمەوە، بۆیە هەموومان بووین بە دیلی "گەڕانەوەی بەعس".


من لە دوو شوێنی جیاوازدا داوای ئەم بیرۆکەیەم کرد، لەنێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و چینی سیاسی دەسەڵاتدار. هەریەکەیان لە ڕوانگەی خۆیەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد. ئێمە قوربانی بووین، بەداخەوە قوربانیانی ئەم ترسە و کاردانەوەکانی بووین. ڕەنگە تا ئەم ساتەوەختە بەردەوام بێت کە ئێمە لە گۆڕانکاری دەترسین، و دەترسین ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان و ئاشتبوونەوە لەگەڵیدا. ئەزموونی یادەوەری لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە ڕابردوو و بەشداریکردن بوو لە دامەزراندنی داهاتوو و بونیادنانی ناسنامەیەکی نیشتمانی عێراقی کە هەموو شتێک لەخۆدەگرێت...


بەڵام ئایا سەرکەتووبوو؟ سەرکەوتن لێرەدا لەسەر دوو ئاست دامەزراوە.. سەرکەوتنی تاکەکەسی و سەرکەوتنی بەکۆمەڵ
وەک خۆم دەتوانم بڵێم هەرکەسێک کاری لە دامەزراوەکەدا کردبێت و ئەزموونی هێڵی یەکەمی هەنگاوی ڕزگاربوونی لە ترس تێپەڕاندبێت، لە چاڵەکانی دەسەڵاتداری هاتووەتە دەرەوە بەرەو لایەکی دیکە ڕۆیشتووە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە عێراق موڵکی عێراقییەکانە، موڵکی ئەو یان جۆرێک و گرووپێک نییە، گەر یادەوەری نەیتوانی ئەوەی لە کۆمەڵگەوە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، ئەمە یەکەمجار دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی کۆمەڵگە و چینی سیاسی و کولتوورەکەی. من باشم لەبیرە لەو سەردەمەدا، (کەسانێک و لایەنانێک) هەبوون کە دەیانویست و (کاریان دەکرد) بۆ ئەوەی عێراق بە دیلی زمانی تائیفیی ئیلهامبەخش و دەوڵەتێکی داخراو لە خۆیدا بمێنێتەوە و کەسانێک هەبوون دەیانویست بیپارێزن. کۆدەنگییەکە بۆ ڕەتکردنەوەی بیرۆکە و پرەنسیپی میانڕەوی و چەمکەکەی بوو، باوەڕەکان لە دەوری دوورکەوتنەوە و پێویستییەکەی دەسوڕانەوە، ڕەتکردنەوەی هەر پەیوەندییەک یان قسەکردنێک لەسەری لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.


من لەنێو سەرکردە سیاسییەکاندا ئەم عەقڵیەتەم هەست پێکرد، پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لە ئەستۆ بگرم، نەبوونی باوەڕ بە دەوڵەت و باڵادەستی بەرژەوەندیی تەسک و دەستکەوتەکان، وایکرد ئەم سەرکردانە دەوڵەتی هاوتەریبی قووڵ دروست بکەن کە کێبڕکێی یەکتر بکەن. بناغەکانی ئەو دەوڵەتە دیموکراسییەی کە ئێمە دەمانویست لە ساڵی 2003ـدا لەناوچوون و ئەمەش بەڕوونی لە چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنی و پەروەردەییەکان ڕەنگی دایەوە. دەرئەنجامی ئەمەش موسڵی 2014 و تشرینی 2019 بوو.

 

ئایا لێیەوە فێربووین؟ بەو هیوایەم..


ئەو لێدوان و چاوپێکەوتنانەی لەم مانگەدا بەدواداچوونمان بۆ کرد، ئاماژە بەم شتە ناکەن. کەسانێک هەن نایانەوێت بەرەو ئەوانی تر هەنگاو بنێن، یان لە ناوەڕاستی ڕێگەکەدا چاوەڕێیان بکەن. عێراق، وەک نیشتمان و دەوڵەتێک، سیستمە سیاسییەکەی و بەرهەمەکەی، پڕۆسەی سیاسی بە دیالۆگ بەڕێوە دەچێت نەک بە شکاندنی ئیرادە یان بەکارهێنانی دامەزراوەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی حیسابەکان، لەبەر ڕۆشنایی پێداگری هەمووان لەسەر پراکتیزەکردنی دیموکراسی سنووردار، نەک دیموکراسی بە مانا گشتگیرەکەی.

 

دوای 21 ساڵ، کاتی ئەوە هاتووە ئێمە لە ئەزموونی ڕابردوو و ئەزموونی برا و دراوسێکانمان فێربین، بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانمان کە پێویستیان پێیان نییە ئەو هەڵانە دووبارە نەکەینەوە. ئاییندەی ئومێدبەخشی عێراق کە هەمیشە ئومێدی بۆ دەخوازم ئەوەیە لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە ڕابردوو و بزووتنەوەی مێژوو دامەزرێت. ئەمەش پێویستی بە کاری بوێرانەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە، ئەگەرنا ڕووبەڕووی بەریەککەوتنێکی نوێ دەبینەوە لەگەڵ "تەحەددی و بارودۆخەکان"، وەک ئەم کەسانەی بەشێوەیەکی تایبەت لێرە و لەوێ دەیڵێن...

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: