گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
سیسیتمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل مووشەک هەڵدەدات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان - Reuters

سیسیتمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل مووشەک هەڵدەدات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان - Reuters

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا چەندین هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و چەند ئامانجێک و بەندەرێکی نەوتیان بۆردوومان کردووە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی چەکداریی "مقاومەی ئیسلامی لە عێراق" لە دوو ڕاگەیێنراوی جیادا دەڵێت: دوو ئامانجیان لە شاری ئەسقەلان لە باشووری ئیسرائیل لەگەڵ بەندەری نەوتی ئەسقەلان بۆردوومان کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارییەکە لەژێر ناوی بەرگری لە غەززە ئەو هێرشانە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل دەکات، پێشتر بەرپرسیارێتیی دەیان هێرشی هاوشێوەی بۆ سەر پێگەکان لە ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەئەستۆ گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان