سوودانی بەدواداچوون بۆ مەرج و تێبینییەکانی پارتی دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی بەدواداچوون بۆ مەرج و تێبینییەکانی پارتی دەکات

لۆگۆی پارتی و وێنەی محەممەد شیاع سوودانی

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆبوونەوە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان تاوتوێکرا، سوودانی بەدواداچوون بۆ مەرج و تێبینییەكانی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن دەكات.


لێدوانی فەرمی: "پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی کۆمیسیۆن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، هەروەها  پێداچوونەوە بە هەوڵ و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بەو پڕۆسەیە کرا."
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.


وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان ژمارەی لیستیان وەرگرتووە، بەڵام ناڕەزایی پارتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاردراوە 10-6-2024 بەڕێوەبچێت، بەرپرسانی باڵای عێراقی ‌هێناوەتە سەر هێڵ  و  لە گفتوگۆی ئەوەدان بەشێک لە داواکارییەکانی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن.


باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە شاندێکی پارتی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یونامی، ئامادەیی حیزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپات کردەوە، بەڵام بەو مەرجەی هەڵبژاردنەکە دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان