تورکیا ڕێکاری نوێ لە دژی ئیسرائیل دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
تورکیا ڕێکاری نوێ لە دژی ئیسرائیل دەگرێتەبەر

ئاڵای توركیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەرامبەر ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، چەند ڕێوشوێنێکی نوێ لە دژی ئەو وڵاتە دەگرێتە بەر.


وێنە گەورەکە: تورکیا زانیویەتی ئیسرائیل ڕێگربووە لەوەی تورکیا لە ڕێگەی پەرەشووتەوە یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە غەززە.


لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕێگری لە هەوڵی ئێمە بکات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە خەڵکی غەززی. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بڕیارماندا زنجیرەیەک ڕێوشوێنی نوێ لە دژی ئیسرائیل بگرینەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم زووانە ڕێکارەکان ئاشکرا دەکرێن، تا "کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی" بەردەوام دەبێت. 


ئەمەش بزانە: رێکارە نوێیەکان  لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیاوە پەسەند کراوە.


باکگراوند: تورکیا داوای لە ئوردن کردووە، ڕێگەیان بدەن لە ڕێگەی پەرەشووتەوە یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە بگەیەنن. ئوردن پێشوازی لێکرد و ئیسرائیل ڕێگری کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ