وێستگەیەكی كارەبا لە عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
عێراق دەیەوێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبا پشت بە سەرچاوەی وزە نوێبووەوەکان، بە پلەی یەکەم وزەی خۆر ببەستێت، دوای ئەوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی لەوشێوەیەی نا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 8-4-2024 لەژێر چاودێری ئەندازیار زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق، وەزارەتەكە دوو گرێبەستی لەبواری بەهەرمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئێنێرژی فەرەنسی واژۆ کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو گرێبەستە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبایە لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە لە پارێزگای بەسرە.
لە لایەکی دیکەوە: دەستەی نیشتمانی بۆ بەرهەمهێنان لە مانگی شووباتی 2024 ڕایگەیاندبوو پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی 2030، بە بڕی 12 هەزار مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بەرهەم بهێنن.
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022وە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وەزەی خۆرەوە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا کردووە، لەو ڕێگەیەشەوە توانیویەتی نزیکەی 30٪ی کارەبا لە وزە نوێبووەکان بەرهەم بهێنێت.
وێنە: ساتی گرێبەستەكەی وەزارەتی كارەبای عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: ئیسرائیل بە نووسراو پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ عێراق دەنێرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی چەند ڕێنماییەکی سەربازیی خێرا دەردەکات