مێرال ئاکشنەر خۆی بۆ سەرۆکی ئیی پارتی بەربژێر ناکات

شەیری بکە لە:
مێرال ئاکشنەر خۆی بۆ سەرۆکی ئیی پارتی بەربژێر ناکات

مێراڵ ئاکشنەر سەرۆکی ئیی پارتی- وێنە: میدیای توركیا

ئاڤا نیوز 


مێراڵ ئاکشنەر دوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، خۆی بۆ سەرۆکی ئی پارتی بەربژێر ناکاتەوە.


وێنە گەورەکە: سەرکردایەتی ئی پارتی بڕیاری داوە ناوخۆی حیزبەکەیان ڕێکبخەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆتایی ئەم مانگە کۆنگرەی نائاسایی دەبەستن.

پەیامی فەرمی: مێراڵ ئاکشنەر، سەرۆکی ئیی پارتی دەڵێت: ئەگەر من هۆکاری شکستەکەم، ئامادەم باجەکەی بدەم خۆم بەربژێر ناکەمەوە.


پێدراوە ڕاستەکان: هەریەک لە گونەی کۆداز، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران و محەمەد تۆڵگە ئەکاڵن، یاریدەدەری سەرۆک  بۆ پۆستەکە بەربژێرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ‌ڕازینەبوونی ئاکشنەر بۆ  پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسە باڵاکانی ئەو پارتە دەستیان لە کار کێشایەوە.


باکگراوند: لە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردوودا ئیی پارتی بە ڕێژەی 3.77٪  دەنگەکان تەنیا یەک شارەوانی بردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ