فۆرمی دابەشکردنی زەوی ئاراستەی وەزارەتەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
نموونەیەک لەو فۆرمەی ئاراستەی فەرمانگەکان کراوە

نموونەیەک لەو فۆرمەی ئاراستەی فەرمانگەکان کراوە

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارێکی دیکەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەچێتە واری جێبەجێکردن و داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت زانیاری لەبارەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی شارەوانی بنێرن.

وێنە گەورەکە: کۆتایی مانگی ڕابردوو سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو دەکرد، بۆ ئەم مەبەستەش دەست بە ڕێکارەکان کراوە.

 

بەڵگەی تایبەت: فۆرم بۆ پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی و شارەوانییەکان نێردراوە، داواکراوە زانیاری لەبارەی فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو پڕبکەنەوە و بۆ وەزارەتی شارەوانی بگەڕێننەوە.

 

بۆچی گرنگە: بڕیارەکە نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە و لە سنووری جوگرافی کارکردنیان زەوییان پێدەدرێت.

باکگراوند: ماوەی 18 ساڵە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان وەستاوە، بڕیارەکەی ئەمساڵیش سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی مەدەنی و سەربازی دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان