وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڕیار دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڕیار دەدات

ئاڤا نیوز

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی 23-6 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا دەستپێدەکەن.

بۆچی گرنگە: ئەمساڵ بەهۆی بایکۆتەوە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان لە خوێندن دابڕابوون و جیاوازی لە ڕێژەی پرۆگرامی خوێندن لە نێوان شارەکان و پارێزگاکان هەیە.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 پەخش دەکرێت، ئاشکرای کرد بڕیاریان داوە ڕۆژی 23-6 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێبکەن و هەفتانەش دوو تاقیکردنەوە بکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە ڕێککەوتی 27-2 وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی  سەرجەم وانەکانی  پۆلی 12ی بە  ڕێژەی 12% بۆ 18%ی کەم کردەوە، جگە لە وانەی ئاییناسی نەبێت، بەڵام بڕیارەکە قوتابییانی دەرەکی نەگرتەوە.

شەیری بکە لە: