گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

شەیری بکە لە:
گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە پرۆسەی گرێبەستکردنی وانەبێژان دەکاتەوە و 37 هەزار کەس دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت و لەمەودوا دەکرێنە گرێبەست.

بۆچی گرنگە: 37 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەگرێبەستکردنیان ڕێگا خۆش دەکات دەرچووانی دانەمەزراو شوێنیان بگرنەوە.

زانیاریی تایبەت: کۆنووسێک لە نێوان وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە، ئەگەر ناردنی پارەی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی وەکو ئێستا بەردەوام بێت و کێشەی تێنەکەوێت، بڕیاری بەگرێبەستکردنی وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە هەواڵەکەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە و گوتی: دۆسیەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان دەستی پێکردووەتەوە.

ئەمەش بزانە: مووچەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار و بڕوانامەی دیبلۆمیش 450 هەزار دینار دەبێت.

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لە کاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دا دوای چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان، مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: