لە عێراق لە هەر کاتژمێرێکدا 12 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە عێراق لە هەر کاتژمێرێکدا 12 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت

بە شوودانی کچانی خوار تەمەنی یاسایی لە عێراق. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداری لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە دەدات و داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر.


بۆچی گرنگە: ژمارەی جیابوونەوە لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە بەجۆرێک، تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە دادگاکانی عێراق، زیاتر لە حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، 1843 حاڵەتیان لە ڕێگەی بڕیاری دادوەرەوە بوون و پێنج هەزار و 610 حاڵەتیش لە دەرەوەی دادگاکان تۆمار کراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پۆلێنبەندی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، دیارترین هۆکارەکانی جیابوونەوە بریتین لەم هۆکارانە: کەمی ڕۆشنبیری خێزانی، لێکتێنەگەیشتن، تووندوتیژی خێزانی، دەستوەردانی کەسوکار، بەشوودانی پێشوەختە، دۆخی دارایی، خیانەتی هاوسەرگیری، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و فرەژنی.


لێدوانی فەرمی: "رێژەی جیابوونەوە لە عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار، بە جۆرێک لە هەر کاتژمێرێکدا 12 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت"، فالح قوورەیشی، چالاکوان و لێکۆڵەری مافی لە بەغدا ئەمەی بە عەرەبی جدید گوتووە.


ئەمەش بزانە: ڕاپۆرتێکی پێشتری سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ئەوەی ئاشکرا کردبوو، بەشوودانی کچانی خوار تەمەنی یاسایی لە عێراق ڕێژەیەکی بەرزی تۆمارکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان