سەرۆكی دادگەی فیدراڵی: هەرێمی كوردستان مافی پەیڕەوكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردنی هەیە

شەیری بکە لە:
جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی

جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی دادگەی فیدراڵی دەڵێت، هەرێمی کوردستان مافی پەیڕەوکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری هەیە.

 

وێنە گەورەکە: جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە، پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، مافی پەیڕەوکردنی دەسەڵاتەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی دادگەی فیدراڵی بە پلاسخارتی گوت، "بەگوێرەی بڕگەی ماددەی 121ـی دەستوور، هەرێمی کوردستان مافی پەڕەوکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری هەیە، جگە لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکان."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەستووری عێراق دەسەڵاتەکان جودا کراونەتەوە، بەشێکیان پەیوەستن بە حکومەتی فیدراڵی.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەو کۆبوونەوەیە جاسم محەممەد عەبوود بە پلاسخارتی گوت، پێویستە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕۆڵی لە چارەسەری كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ