بەغدا 430 ملیار دینار بۆ مووچە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
بەغدا 430 ملیار دینار بۆ مووچە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان

دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی مانگی سێ خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی مووچەی مانگی سێ کردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لە دوێنێوە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە و بڕیارە تاوەکو جەژن سەرجەم مووچەخۆران وەری بگرن.

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری دیکی خستە سەر  هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بڕی 560 ملیاری ناردووە. مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان وای بە ئاڤا نیوز گوت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی عێراق هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بڕی 952 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت.

زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی چوار لەدوای 18 ی مانگەوە دەستپێدەکەن.

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی لەبارەی مووچە ڕێککەوتوون، بڕیارە لەمەودوا  بابەتی مووچە لە هەموو ناکۆکی و کۆت و بەندەکان بەدوور بگیرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: