نەوت و زێڕ بەردەوامن لە بەرزبوونەوە

شەیری بکە لە:
نەوت و زێڕ بەردەوامن لە بەرزبوونەوە

لە بازاڕەکانی جیهان خواستێکی زۆر لەسەر نەوت و زیڕ هەیە، وێنە: marketwatch

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە دوو هەزار و 329 دۆلارە و یەك بەرمیل نەوتی برێنتیش بە 91 دۆلار و 20 سەنتە.

وێنە گەورەكە: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی دەریای سوور، هێرشە بەردەوامەكانی گرووپە چەکدارەكان بۆ سەر ئیسرائیل، پێكدادانەكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و كەمی بەرهەمهێنان و زۆری خواست لەسەر هەردوو كاڵاكە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی کوردستان و جیهاندا:

- یەك ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 329 دۆلارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 550 هەزار دینارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 485 هەزار دینارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 420 هەزار دینارە.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا:

- یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 91 دۆلار و 20 سەنتە.
  

- یەك بەرمیل نەوتی ئۆپیك بە 91 دۆلار  و 17 سەنتە.

- یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 86 دۆلار و 91 سەنتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: