ئیسرائیل جارێکی دیکە سووریا و لوبنان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل جارێکی دیکە سووریا و لوبنان بۆردوومان دەکات

یەکێک لەو شوێنانەی لوبنان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل لە بۆردوومانكردنی حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشی کردوونەتە سەر بنکە و بارەگاکانی.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگای بێکا لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، هاوکات دوو شوێنی دیكەش لە ڕێگەی درۆنەوە لە باشووری لوبنان بۆردوومان کراون.

زانیاریی زیاتر: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل دوو شوێنی دیكەی لە سووریا  لە ناوچەی جانتا و  شارۆچكەی ئەلسەفاری كردوونەتە ئامانج، هەردوو ناوچەكەش لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە بەكارهێنراون.

لێدوانی فەرمی: سوپایی ئیسرائیل ئەنجامدانی هێرشەکانی پشتڕاست کردووەتەوە. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران نەخراوەتەڕوو. لە هێرشەکانیشدا زیاتر کۆگاکانی چەک کراونەتە ئامانج.

 

باگگراوند: لە سەرەتای شەڕی ئیسرائل و حەماس لە كەرتی غەززە، 365 كەس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان كوژراون، 350 یان چەكداری حیزبوڵڵا و 68 یان مەدەنی بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان