گەنجێکی عێراقی بۆ دووەمجار ناوی دەچێتە کتێبی گینس

شەیری بکە لە:
گەنجێکی عێراقی بۆ دووەمجار ناوی دەچێتە کتێبی گینس

ئیبراهیم سادق ناسراو بە پاشای هاوسەنگی

ئاڤا نیوز 

ئیبراهیم سادق خەڵکی پارێزگای زیقارە، سەرکەوتوو بوو لە شکاندنی ڕیکۆردێکی خۆی کە لە کتێبی گینس تۆماری کردبوو لە بواری هاوسەنگیدا، ئەویش لە هاوسەنگڕاگرتنی کەلوپەلەکانی خواردەمەنیدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئیبراهیم سادق کە بە پاشای هاوسەنگی ناسراوە، شووشەیەکی  بەتاڵی خواردنەوەی گازی دادەنێت،  سێ سپانەی لەسەر جێگیر دەکات، ئینجا چوار  پلایس بەدوای یەک بە سپانەکان دەبەستێتەوە، لە هەر دانەیەک  بیبەرێکی شیرین دەبەستێت و هاوسەنگییەکە ڕادەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم 19 ـەمین عێراقییە کە ناوی چووەتە نێو کتێبی گینس، ساڵی 2021 توانی 18 هێلکە بە یەک دەست هەڵبگرێت و ناوی لە کتێبی گینس تۆمار بکات.

تاوەکو ڤیدیۆکە نەبینیت نازانیت کارەکەی چەند سەرنجڕاکێشە

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان