بەتەمەنترین پیاو لە جیهاندا بناسە

شەیری بکە لە:
بەتەمەنترین پیاو لە جیهاندا بناسە

جۆن ئەلفرێد تینسوودی

ئاڤا نیوز

جۆن ئەلفرێد تینسوودی، پیاوێکی بەریتانییە و تەمەنی 111 ساڵ و 225 ڕۆژە، بەفەرمی نازناوی بەتەمەنترین پیاوی زیندووی لە جیهاندا بەدەستهێنا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرتووکی گینس ئاشکرای کردووە، دوای دوو ڕۆژ لە کۆچی دوایی خوان ڤیسێنتی پێرێزی، خاوەن نازناوی پێشووی بەتەمەنترین پیاوی جیهان کە تەمەنی 114 ساڵ بوو، دوێنێ شەممە جۆن ئەلفرێد تینسوودی، وەک بەتەمەنترین پیاوی زیندوو لە جیهاندا دیاری کرا.

هۆکارەکارە زانراوەکان: تینسوود لەبارەی نهێنیی تەمەندرێژییەوە دەڵێت، " تەنیا بەختە و هیچی دیکە نییە"؛ بەڵام ئەوەشی خستووەتەڕوو کە جگەرە ناکێشێت، هیچ جۆرە کحولێک ناخواتەوە، زۆر پیاسە دەکات و دەچێتە نێو سرووشتەوە.

باکگراوند: جۆن ئەلفرێد تینسوود لە 26-08-1912 لە شاری لیڤەرپوول لە دایک بووە؛ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بەتەمەنترین سەربازە کە لە ژیاندا مابێت لە جەنگی دووەمی جیهانەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: