چ ژنێک دەتوانێت حەبی ڕێگری لە دووگیانبوون بەکاربهێنێت؟

شەیری بکە لە:

د. ڕۆژان شێخ خاڵس بەرزنجی

ئاڤا نیوز

پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی ژنان و لەدایکبوون هۆشداری بە ژنان دەدات لە خۆیانەوە و بێ پرسی پزیشک حەبی ڕێگری لە دووگیانبوون بەکارنەهێنن.

بۆچی گرنگە: بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لە کاتی دووگیانی، کاریگەری لاوەکی دەبێت هەم بۆ دایکەکە و هەم بۆ کۆرپەکە.

لێدوانی فەرمی: د. ڕۆژان شێخ خاڵس بەرزنجی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ژنان لە کاتی دووگیانیدا نابێت حەبی ڕێگری لە دووگیانبوون بخۆن، چونکە کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی منداڵەکە دەبێت".

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی گوشاری خوێن، شێرپەنجەی مەمک و گرێیان لە هێلکەدان هەیە، نابێت لەخۆیانەوە ئەو حەبە بەکاربهێنن.

لە لایەکی دیکەوە: د. ڕۆژان دەڵێت: "زۆر بەکارهێنانی حەبی ڕێگری لە دووگیانبوون پەیوەندی بە ناتەندروستبوونی منداڵەوە نییە، گرنگ ئەوەیە نابێت هەر کەسێک لەخۆیەوە بێ پزیشک بەکاری بهێنێت".

گۆشەیەکی دیکە: بەگوتەی ئەو پسپۆرە، سپێرم ڕۆڵی هەیە لە دەستنیشانکردنی ڕەگەزی منداڵ، دانانی خشتە بۆ دیاریکردنی ڕەگەز هەڵخەڵتاندنە و بە ڕێژەیەکی کەم دێتە دی. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: